کەشوهەوا - گرافیک: 964
پلەکانی گەرما دادەبەزێت
لە ناوچە شاخاویەکان باران دەبارێت
964+
میدیا گۆران
ئەمڕۆ هەور ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی داپۆشیوە و باران بارینیش لە زۆرێک لە شارەکان بەردەوامە.
بە پێی بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی، لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت لە هەندێک کاتدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین مامناوەندە.
لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی نمەباران دەبارێت و لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە بارانی مامناوەند و هەندێک کاتێش بەلێزمە دەبارێ.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 – 20) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / لە گۆراندایە .
پلەکانی گەرما/ نزم بوونەوەکى بەرچاو بەخۆى دەبینێت بە ( 6- 8 )پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 –10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت.
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
ئامێدی : 15 پلەى سیلیزى
ئاکرێ : 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزىرێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو
![]()