کامانەن ئەو بورجانە
هەندیک لە بورجەکان رووبەرووی ئاستەنگ دەبنەوە
+964
ژووری هەواڵ
پێشبینی بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ14ی نۆڤێمبەر پێدەڵێم
کاوڕ 21/3 – 19/4
لە کارەکەت رووبەرووی کێشەیەکی زۆر دەبیتەوە، بەڵام ئەزموونەکانت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زوو چارەسەری بکەیت، لەهەموو جێگایەک بەدوای ژیانی سۆزداریدا مەگەڕێ و بە نهێنی بیپارێزە.
گا 20/4 – 20/5
هەوڵبدە بە رێگایەکی جیاواز رووبەرووی ناحەزانت بووەستیت لە کارەکەت، بۆ ئەوەی بتوانیت هەنگاوێکی باشتر بنێیت، فەرامۆشکردنی ژیانی سۆزداریت باش نییە و دەبێتەهۆی نەمانی خۆشەویستی.
دووانە 21/5 – 21/6
بەشێک لە هاوپیشەکانت ئیرەیی بە کارەکانت دەبەن، بەڵام هەوڵبدە بە وریایی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت، پێویستە رەفتارەکانت بەرامبەر خۆشەویستەکەت بگۆڕیت، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندیەکەتان.
قرژاڵ 22/6 – 22/7
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆت لە کارەکەت بسەلمێنیت، خۆشەویستەکەشت هەمیشە پشتیوانیت دەکات و هاوکارتە لە کارەکانتاندا.
شێر 23/7 – 22/8
کەشێکی ئارام زاڵدەبێت بەسەر کارەکانتاندا، بە پەرۆشەوە هەنگاوی باش دەنێیت لەرووی پیشەییەوە، هێندە پەستان مەخەرەسەر خۆشەویستەکەت.
فەریک 23/8 – 22/9
گەیشتن بە پێگەیەکی بەرز لە کارەکەت ئاسان نییە و بەڵام هەوڵبدە و ماندوومەبە، لەخۆتەوە بڕیار لەسەر رەفتاری خۆشەویستەکەت مەدە.
تەرازوو 23/9 – 22/10
هەڵەکانت راستبکەرەوە و هاوپیشەکانت فەرامۆش مەکە، بۆ ئەوەی بەرهەمی کارەکانت زیاتربێت، رێگامەدە رۆتین ژیانی سۆزداریت داگیربکات.
دووپشک 23/ 10-21/11
رووبەرووی کێشەیەکی زۆر دەبیتەوە لەرووی پیشەییەوە، بێگومان هۆکارەکەی رێکنەخستنی کارەکانتە، قوربانیدان هەندێکجار پێویست لەرووی سۆزدارییەوە.
کەوان 22/11 – 21/12
بوار هەیە بۆ ئەوەی تواناکانت لەرووی پیشەییەوە بسەلمێنیت و چارەسەری ئەو گرفتانە بکەیت کە رووبەرووتان دەبێتەوە، لێبوردەیی لە ژیانی سۆزداریدا گرنگە.
گیسک 22/12 – 19/1
داهێنان بکە لەرووی پیشەییەوە و رێگامەدە رۆتین زاڵبێت، بە خراپی مامەڵەی خۆشەویستەکەت مەکە، چونکە رەنگە یەکێک بێت لەو کەسانەی هەستەکانی بشارێتەوە.
سەتڵ 20/1 – 18/2
لەبەردەمتدا چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و ئەزموونێکی زیاتر هەبێت لەرووی پیشەییەوە، ناسینی هاوڕێ و کەسانی نوێ لە ژیانتدا گرنگە.
نەهەنگ 19/2 – 20/3
رێگایەکی زۆر هەیە بۆ سەرکەوتن، بەڵام دەبێت بزانیت کام رێگا هەڵدەبژێریت بۆ کارەکەت، خۆشەویستەکەت بەهۆی عینادی تۆوە نایەوێت لێت نزیک بێتەوە و زیاتر دووردەبێت.