نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت لە چاو دوێنێ کەمێک بەرزتر بووەتەوە
964+
توانا نەقی
بۆرسەی جیهانی نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه و كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه لە چاو دوێنێ و پێرێدا بە رێژەی 0.44 بەرزبووەتەوە.
به پێی نرخه‌كانی ئه‌مڕۆ، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82.88 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەوەش نزیکەی یەک دۆلار نرخەکەی بەرزتر بوەتەوە.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس “خاوی ئه‌مریكی” به 78.60 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، كه ئه‌ویش نزیکەی دۆلارێك به‌راورد به دوێنێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
پێشتر سعودیه و رووسیا كه دوو وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن له جیهاندا، رێككه‌وتنیان كردووه، تا كۆتایی 2023 به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانه‌به‌زینی زۆری نرخی نه‌وت هه‌یه.
هەروەها له‌م رۆژانه‌دا كه شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس له ئارادایه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جێگیرنه‌بوونی نرخه‌كان هه‌یه و تا رادەیەک رۆژانە بەرز و نزم دەکات