دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی - وێنە؛ ئەرشیف
کۆلێژەکە لە سەیدسادقە
بەشێکی نوێ لە زانکۆی سلێمانی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کرایەوە
شۆڕش قادری
بۆ ئەمساڵ لە زانکۆی سلێمانی بەشێکی نوێ بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کرایەوە و کۆلێژەکەش لە سەیدسادق دەبێ.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی زانکۆکە بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027)، بەشی نوێی پەروەردە و دەروونزانی لە کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان/سەیدسادق کرایەوە و پێشوازی لە دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکات.
شێوازی پێشکەشکردنەکە بەم شێوەیەیە کە ئارەزوومەندان دەتوانن راستەوخۆ لە رێگەی زانکۆلاینـەوە داواکاری بۆ ئەو بەشە تازەیە پێشکەش بکەن.
وەک سەرۆکایەتی زانکۆ سلێمانی دەڵێت، ئامانجی بەشەکە پێگەیاندنی کادیری راهێنراو و پسپۆڕ وەک مامۆستا، رێنماییکاری پەروەردەیی و توێژەری دەروونی لە دامەزراوە و سەنتەرە تایبەتمەندەکانە.