کڕینەوەی بەڕوو لە جوتیارانی ناوچەکە، ئەم وێنە چالاکی ساڵی پارە. وێنە: رێکخراوی هەسار.
پارەیەکی باشی پێدەدرێت
رێکخراوێک بەڕوو لە جوتیاران دەکڕێتەوە
964+
فەهمی نەبی
رێکخراوێکی ژینگەیی پلانی هەیە ئەمساڵ تا 20 تۆن بەڕوو لە جوتیاران بکڕێتەوە و لەناو هەولێر بیچێنێت.
رێکخراوی هەسار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ئاگاداری جوتیارانی ناوچە جیاوازەکان دەکاتەوە، ئەگەر بەڕوویان هەیە لە جۆری (بەڕوون) بەپارەیەکی باش لێیان دەکڕنەوە.
محەمەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە رێکخراوی هەسار بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لە کوردستان چوار جۆر بەڕوو هەیە، بەڵام ئێمە تەنیا یەک جۆری دەکڕینەوە کە خەڵک پێی دەڵێت بەڕوون، چونکە ئەو جۆرەیان بەتەواوی لەگەڵ ژینگەی هەولێر گونجاوە، بەشێوەیەکی باش رەگی بە زەوی رۆدەچێت.
“ساڵانە لە وەرزی پایزان خەڵکی گوندەکان ئاگادار دەکەینەوە دەنکی بەڕوومان بۆ کۆبکەنەوە، ساڵی پار 12 تۆنمان کڕیەوە، ئەمساڵ تا 20 تۆنی دەکڕینەوە” ئەمە بەوتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە.
محەمەد ئیسماعیل دەڵێت: بۆ هەر تۆنێک بەڕوو 600 هەزار دینارمان داناوە، تەنیا کۆکردنەوە لەسەر جوتیارەکەیە و خۆمان دەیگوازینەوە.
لەماوەی رابردوودا رێکخراوی هەسار 300 هەزار دار بەڕووی لە شەقامی 120 هەولێر چاندبوو.
رێکخراوێک 300 هەزار دار بەڕووی لە هەولێر چاندووە
بەڕووی جۆری بەڕوون ئەم جۆرەیان لەناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای هەولێر هەیە، دەنکۆڵەی درێژە و لە زستانان دەبژێندرێت بۆ خواردن.