هه‌شته‌مین هه‌فته‌یه به‌رده‌وامن
خوێندكاران سوورن له سه‌ر داخستنى كۆلیژى پزیشكیى گه‌رمیان
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
گردبوونه‌وه‌ى خوێندكارانى كۆلیژى پزیشكیى گه‌رمیان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگاى چوون بۆ ناو زانكۆیان لێ داخستبوون، به پیاده چوون.
یه‌كێك له‌و خوێندكارانه به 964ـى وت، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش تا وه‌ڵامێكیان ده‌ستنه‌كه‌وێت گردبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
خوێندكارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر خوێندنمان دروست بووبێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كان، ئه‌وان به چوونیان بۆ ناو هۆڵه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر چاره‌نووسیان دروست ده‌بێت.
ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته‌یه خوێندكارانى ئه‌و كۆلیژه له گه‌رمیان له گردبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن و داوا ده‌كه‌ن كۆلیژه‌كه‌یان دابخرێت.
ئه‌مڕۆش بۆ پشتیوانى كردن لێیان، ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانى كۆلیژه‌كانی دیكه‌ى ئه‌و زانكۆیه‌ش چوونه پاڵیان.