ساڵانه‌ پێویستمان به‌ چه‌ند كیلۆ مریشك هه‌یه‌؟

964  هۆكارى گرانبونى مریشك و واده‌ى هەرزانبوونه‌وه‌ی ئاشکرا دەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ نرخى مریشك له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌قسه‌ى پسپۆڕان، گرانبوونه‌كه‌ى هێنده‌ ناخایه‌نێت و وه‌ك خۆى لێدێته‌وه‌.

نزیكه‌ى هەفتەیەكه‌، نرخی یه‌ك كیلۆ مریشکی زیندوو لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بە سێ هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت، كه‌ ده‌گاته‌ بازاڕیش ئه‌و نرخه‌ بۆ چوار هەزار و 200 دینار بەرزده‌بێتەوە.

نازم عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان، له‌ رێگه‌ى 964 ـه‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئێستاى مریشك كاتییه‌ و هێنده‌ى پێناچێت هه‌رزان ده‌بێته‌وه‌.

وتیشی “ئێستا له‌ زۆربه‌ى كێڵگه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جوجكى ته‌مه‌ن 10 ، 20 و 30 رۆژه‌ بوونیان هه‌یه‌ و كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ ده‌خرێنه‌ بازاڕاوه‌ و نرخه‌كه‌ هه‌رزان ده‌بێته‌وه‌”.

له‌ باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئێستاى ئه‌و نرخه‌ش، نازم عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ى بیرهێنایه‌وه‌،  سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر نزیكه‌ى 15 ملیۆن مریشك به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ مرداربوونه‌وه‌ و ده‌شڵێت “ئه‌مه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كى گرانبوونى نرخه‌كه‌یه‌”.

باس له‌وه‌ش ده‌كات، هەناردەكردنى مریشكى زیندوو له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقیش هۆكارێكی دیكه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ى 964 له‌ كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ هه‌ر یه‌ك كه‌س پێویستى به‌ 24 كیلۆ مریشك هه‌یه‌.

لە پێنجوێن مریشك نزیکی هەزار دینارى چووه‌ته‌ سه‌ر

لە پێنجوێن مریشك نزیکی هەزار دینارى چووه‌ته‌ سه‌ر

ئامارێكی دیكه‌ى ترسناك له‌باره‌ى مرداربوونه‌وه‌ى م...

ئامارێكی دیكه‌ى ترسناك له‌باره‌ى مرداربوونه‌وه‌ى مریشك بڵاوده‌كرێته‌وه‌