چەند سەربازێکی ئەمریکی لە موسڵ.فۆتۆ AFP
شەش ساڵە شتی وا رووی نەداوە
نوێکرایەوە: زانیاری ورد لەسەر ئەو بۆمبەی ئەمشەو بە ئەمریکییەکاندا تەقییەوە
964+
ژووری هەواڵ
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لە موسڵ کەمێک پێش ئێستا بە 964ی راگەیاند بۆمبێکی چێندراو ئۆتۆمبێلێکی هامەردا تەقییەوە کە چەند سەربازێکی لە کاروانێکی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و دەزگای دژە تیرۆری عێراقی دەگواستەوە.
بۆمبەکە لەسەر رێگای ”محیویر” بووە کە ناحیەی وانە دەبەستێتەوە بە بەنداوی موسڵ، ئەو رێگایە زوو زوو ئەمریکییەکان هاتوچۆی پیادا دەکەن، چونکە فەیلەقێکی ئەندازیاری ئەمریکی لەناوچەکەن و چاودێری بەنداوەکە دەکەن.
سەرچاوەکەی 964 دەڵێت بۆمبەکە زیانی زۆری بەئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو هەموو سەربازەکان دەرچوون.
بەقسەی سەرچاوەکە بۆمبەکە نوێیەو هیچ پەیوەندی نییە بە پاشماوەکانی داعشەوە، چونکە ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکەی تیادا بووە پێشتر لە رووی سەربازییەوە ئارام بووەو رێگایەکە رۆژانە هاوڵاتیان و هێزە ئەمریکییەکان بەکاری دەهێنن.
لە ساڵی 2017ەوە لەو کاتەی موسڵ لە داعش سەندراوەتەوە، ئەمە یەکەمین تەقینەوەیە لەوێ رووبدات.