بورجەکان بۆ ئەمڕۆ چیت پێدەڵێن
+964
کاوڕ 21/3 – 19/4
خۆبەخشانە کارکردن بۆ ئەزموونی کارەکەت لەرووی پیشەییەوە بێگومان سوودی هەیە و کاریگەری ئەرێنی دەبێت، غیرەکردنی زۆرر بەرامبەر خۆشەویستەکەت باش نییە و بەرەو ناکۆکیتان دەبات.
گا 20/4 – 20/5
رووبەرووی هەندێک بارگرانی دەبیتەوە لە کارەکەت بەتایبەت بۆ ئەو پرۆژانەی پلانت بۆ داناون، ئەگەر گرفتەکانت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەرەو خراپتر دەچێت، باشترە راوێژ بە کەسانی پلە یەک بکەیت.
دووانە 21/5 – 21/6
دەتەوێت لایەنی پیشەییت زۆر باشتر بکەیت و بێگومان ئەمەش قوربانی و ماندووبوونی زیاتری دەوێت، هەمیشە هەوڵبدە خۆڕاگرانە چارەسەری کێشە سۆزدارییەکانت بکەیت و کاردانەوەی توند نەبێت.
قرژاڵ 22/6 – 22/7
هەرچەندە بارودۆخەکە هەستیار بێت هەرگیز بۆچوونی خۆت مەشارەوە و راستەوخۆ رای خۆت بڵێ، چونکە دواجار روون دەبێتەوە ماف بە کێیە، ئەم ماوەیە لایەنی سۆزداریت باش نییە و لەرووی فەلەکیەوە ئامۆژگاری دەکرێیت ئاگاداری رەفتار و قسەکردنت بیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.
شێر 23/7 – 22/8
هەرگیز لە خۆتەوە مەچۆرە کێشەیەکەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک باشترە لەرووی پیشەییەوە قسە نەکەیت، متمانە یەکێکە لە باشترین خاڵەکان بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت بەهێز بکەیت.
فەریک 23/8 – 22/9
دەستوەرمەدەرە کاری هاوپیشەکانتەوە و واز لە قسە و قسەڵۆک بهێنە پێش ئەوەی زیان بە لایەنی پیشەییت بگەیەنیت، هەوڵبدە بە سۆز و میهرەبان بیت بەرامبەر خۆشەویستەکەت.
تەرازوو 23/9 – 22/10
ئەگەر نیازت هەیە پرۆژەیەکی نوێ لە کارەکەت رابگەیەنیت دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، لەرووی فەلەکیەوە بەخت یاوەر دەبێت لەرووی سۆزدارییەوە و ئەمڕۆ کەشێکی رۆمانسیت دەبێت.
دووپشک 23/ 10-21/11
لە شوێنی کارەکەت کەسێک هاوکاریت دەکات کە هەرگیز پێشبینیت نەکردووە و دەتوانیت باشترین ئەزموونی لێ وەربگریت بۆ تەواوی لایەنی پیشەییت، کەسانێک هەوڵدەدەن زیان بە پەیوەندی سۆزداریت بگەیەنن و دەبێت زۆر بە ئاگابیت.
کەوان 22/11 – 21/12
گرنگە ئەو بارودۆخە لەبار و ئەرێنیەی ئێستا هەیە لە کارەکەت بەکاریبهێنیت بۆ بەرەو پێشچوونت لەرووی پیشەییەوە، چاوەڕوانی هەواڵی خۆشبە لەرووی سۆزدارییەوە .
گیسک 22/12 – 19/1
هەوڵبدە تواناکانی خۆت لە کارەکەت بسەلمێنیت و ئاستەنگەکان لەرووی پیشەییەوە تێپەڕێنیت، لایەنی سۆزداریت ناجێگیرە و رەنگە پێویست بکات پێداچوونەوە بۆ هۆکاری کێشەکانتان بکەیت و لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆ بکەیت.
سەتڵ 20/1 – 18/2
هەوڵبدە بەدوای هۆکاری راستەقینەی کێشەکاندا بگەڕێ کە بووەتە هۆی ئەوەی پرۆژەکانت لەرووی پیشەییەوە شکست بهێنێت، بەڵام بێ هیوا مەبە، هەستیاربوون بە لایەنی سۆزداریت باش نییە و نابێت هەموو کاتێک لۆمەی خۆشەویستەکەت بکەیت.
نەهەنگ 19/2 – 20/3
هەنگاوی نوێ دەنێیت لەرووی پیشەییەوە بەڵام ئاگاداری هەندێک گرفتی پەیوەست بە کێشەی خێزانی و موڵک بە، چونکە کاریگەری لەسەر کارەکەت هەیە، گۆڕینەوە بیروڕا لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باش دەبێت و کاریگەری ئەرێنی دەبێت.