خانمی بنەوشەیی گۆرانی دەڵێ و شەڕیش دەکات
964+
کچێکی منداڵ ماوەی چەند رۆژێک ترێندی گەرمی سۆشیال میدیایە و لە تیکتۆک ناوبانگێكی زۆری پەیدا کردووە.
“ئوم بنەفسەجی” کە بە کوردییەکەی خۆمان خانمی بنەوشەییە لە ئاهەنگێکدا بە درێسێکی بنەوشەییەوە گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات لەگەڵ هاورێکانی و چواردەوری گۆرانیبێژەکەیان گرتووە، بەڵام کچە دەیەوێت تەنیا خۆی عەریف بێت و لە هەمووان توڕە دەبێت کاتێک نزیک دەبنەوە لە مایکی گۆرانیبێژەکە
دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە “ئوم بنەفسەجی” بووە ئەستێرەی تیکتۆک و بەناوبانگ بوو، بەڵام رووبەڕووی توانج و رەخنەی توند بووەوە بە جۆرێک، بە شێوازی جیاواز لاساییان دەکردەوە و کاردانەوەی کۆمەڵگەشی بەدوای خۆیدا هێنا
دواتر دەرکەوت ئەمە تەنیا ئاهەنگ نییە بنەوشەیی خان لەسەر سەما و گۆرانی و ستەیج شەڕ دەکات، بەڵکو لە هەموو ئاهەنگێ ئەمە ئیشیەتی
“کاردانەوەکان وایکرد مەرام بە تایبەت لە ڤیدیۆیەکدا داوای لێبوردن بکات و دەشڵێت “من نەمویستووە شەڕ بکەم لەگەڵ هاورێکانم بەڵام بێزاریان کردم .
ئوم بنەفسەجی ناوی تەواوی مەرام مەجیدە و کەسوکارەشی لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵێکی عێراقی دەڵێن، ئەو لە سەرەتاکانی تەمەنیدایە و تووشی سەرسوڕمان بووە بە بیستنی توانجە سلبییەکان.