تەندروستی سلێمانی بۆ 964
لە سلێمانی باڵەخانەیەک رووخاوە و چەند کرێکارێک بریندارن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەرامبەر شاری مامۆستایان لە سلێمانی باڵەخانەیەک رووخاوە، سەندیکای کرێکاران سەرەتای رووداوەکە وتیان، ژمارەیەک کرێکار لەوێ کارییان کردووە و هێشتا دڵنیانین چەند کرێکار کەوتوون بەژێرەوە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، سێ کرێکار بریندار بوون، نێردراون بۆ نەخۆشخانەی شار، بەڵام بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا دەڵێت، پێنج کرێکارن ئەوانەی بریندارن.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا 122 بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، پێنج بریندارمان گواستەوە و برینی دووانیان سەختن.
کرێکارێک وەک شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە زانیاری بە 964 داوە دەڵێت، سەعات 10ی ئەم بەیانیە چیمەنتۆ لە سەقفەکە کراوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ سەقفەکە بەربووەتەوە.
ئەو باڵەخانەیەی رووخاوە نزیکی نەخۆشخانەی شۆڕشە بەرامبەر شاری مامۆستایانە.