سبەینێ وەری دەگرن

پارەی لیوا هاوبەشەکان بە سەلامەت دەرچوو

964+

ژووری هەواڵ

پارەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەسەلامەتی گەیشتە سلێمانی و ئۆتۆمبێلەکە وەرنەگەڕاوە.

زانیاری ئەوە بڵاوبووەوە کە لە رێی کۆیە دوکان لە نزیک ناحیەی ئاشتی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە وەرگەڕاوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی ئاشتی بە 964ی وت تائێستا ئەو زانیارییە گەیشتووە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە وەرگەڕاوە، ئێستا بەپیر رووداوەکەوە دەچین بزانین چی بووە.

بەڵام هەر زوو پەیامنێری 964 چووە شوێنی رووداوەکە وتی، ئەوەی وەرگەڕاوە ئۆتۆمبێلی ئەمین سندوقی بانکی ناوەندی هەرێمە، ئۆتۆمبێلی پارەکە بە سەلامەتی گەیشتووەتە شوێنی خۆی.

ئەو کاروانە لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی چووە، بارهەڵگرێکی گواستنەوەی پارە دوو ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان پاسەوانییان کردووە، لەگەڵ ئەوانیش ئۆتۆمبێلێکی ئەمین سندوقی بانکی ناوەندی هەرێم هەبووە کە لە جۆری پرادۆیە.

لە سۆراغی ئەمەدا 964 پەیوەندی کرد بە هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی، ئەویش وتی ئەو ئۆتۆمبێلە پارەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەی گواستووەتەوە و بە سەلامەتی گەیشتووەتە شوێنی خۆی.

قەرار بوو لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سبەی چوارشەممە، ئەوانەی لە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە کۆمەک دەکرێن موچەی مانگی 10 وەربگرن، بەڵام ئەوە پارەکە گەیشتووەو پرۆسەکە وەک خۆی دەڕوات.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئۆتۆمبێلی پارەکە سەلامەتە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئۆتۆمبێلی پارەکە سەلامەتە