دیمەنێک کە باران بارین لە قەزای پێنجوێن نیشان دەدات - وێنە: ئەرشیفی 964
چەندی ماوە؟
لێپرسراوی کەشناسیی پێنجوێن: تا ئێستا پەڵەی نەداوە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بە گوێرەی ئاماری کەشناسیی قەزای پێنجوێن، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 14.8 ملیم باران باریوە و لەو قەزایەشدا زۆری ماوە پەڵە بدات.
ئەمڕۆ شەممە 4.11.2023 بەهائەدین حەسەن، لێپرسراوی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە ماوەی 24ی رابردوودا لە قەزاکە 14.8 ملیم بارانباریوە و کۆی گشتی بارانبارین لەمساڵدا 53.2 ملیم بووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم رێکەوتە 27 ملیم باران باریبوو.
لە بارەی بارانی پەڵەوە ئەو وتی، بۆ ئەوەی پەڵە بدات پێویستە زیاتر لە 50 ملیم زیاتر باران ببارێت و 25 سانتیمەتر زەوی تەڕ بکات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی کاتەکانی بارانبارین زۆر لێک دووربوون و لەو ماوەیەشدا هەڵماندن روویداوە، بۆیە تا ئێستا ناتواندرێت بووترێت بارانی پەڵە باریوە.
هەروەک پێشبینیی بەهائەدین حەسەن بۆ کەشوهەوای ئەم چەند رۆژە بەمشێوەیە بوو کە، ئەگەری هەیە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رشێنەیەک باران ببارێت و تا هەفتەی داهاتوو باران نابارێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا