ناویان ناوە رۆژی سەروەری

هاوپەیمانان دەڕۆن و عێراق رۆژی دواتر دەیکات بە ئاهەنگ

ئەحمەد مستەفا

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە دامەزراوە حکومییەکانی عێراقی راگەیاندووە کە بۆ رۆژی سەروەریی عێراق کە لە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 دەبێت، کۆمەڵێک چالاکی و رێوشوێن بگرنەبەر.

وەک ئەوەی نوسینگەی زەیدی و ئاژانسی فەڕمی حکومەتی عێراقی بڵاویان کردووەتەوە، ئەو رۆژە دوای دەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە عێراق و گرنگترین خاڵەکانی ئامادەکارییەکان ئەمانەن:

-خولەکێک بێدەنگی لە دامەزراوە حکومی و گشتییەکان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان و قوربانیانی عێراق.
-هەڵواسینی نیشان/باجی نیشتمانی لەسەر سنگ، وەک نەخشەی عێراق یان نەخشەکە بە ڕەنگەکانی ئاڵای عێراق.
-ڕێکخستنی ئاهەنگ و چالاکییە فەرمی و جەماوەرییەکان لەلایەن پارێزگاکان و دامەزراوە حکومییە ناوخۆییەکانەوە.
-داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کە بەرنامە و چالاکییە جەماوەرییە گونجاوەکان بۆ بۆنەکە ئامادە بکەن.

بەپێی راگەیاندنی حکومەتی عێراق، 30ی ئەیلوول 2026 وەک خاڵێکی سەروەری دیاریکراوە، دوای ئەوە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئامادەیی سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندیی دوولایەنە.

وادەی کۆتاییهێنانی ئامادەیی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق، 30ی ئەیلوولی 2026ـە. حکومەتی عێراق ئەم بەروارەی بە “وادەی جێگیر و کۆتایی” ناوبردووە.