گیانلەدەستدان و بریندار هەیە

بوومەلەرزە لە نیپاڵی دا و هیندستانیش پێوە بوو

964+
ئەحمەد مستەفا

ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەزانیی نیپاڵ رایگەیاند، بەهۆى بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینی لە رۆژئاوای وڵاتەکەدا، تائێستا لانیکەم 129 کەس گیانیان لەدەست داوە و 140 کەسی دیکە برینداربوون.

بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.4 پلە روویداوە، زۆرێک لە ناوچەی رۆژئاوای جاجارکۆتی گرتووەتەوە، بەهۆی رووخانی خانووەکانی ناوچەکە و بەشێک لە باڵەخانەکانی نیودەلهی لە هیندستانی دراوسێ وڵاتی نیپال، لانیکەم 129 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسیش برینداربوون.

لە بەیاننامەیەکدا، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی نیپاڵ کە رۆیتەرز دەقەکەی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسان ترسیان لەوە هەبووە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بەرزبێتەوە، چونکە نەیانتوانیوە ناوچە رێڕەوێکی سەلامەت لە نزیک ناوەندی بوومەلەرزەکە دروست بکەن، کە نزیکەی 500 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کاتماندۆی پایتەختەوە دوورە.

لەمەودوا بوومەلەرزە لە دەست سەنتەرەکەی هەولێر نەجاتی ...

لەمەودوا بوومەلەرزە لە دەست سەنتەرەکەی هەولێر نەجاتی نابێت

ژمارەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی کە بوومەلەزەکە تێیدا روویداوە، 190 هەزار کەسە، کە بەسەر گەڕەک و گوندەکانی نزیکیدا دابەشبوون.

ئەم بوومەلەرزەیە دووەم کوشندەترین بوومەلەرزەیە لە پاش ساڵی 2015ەوە، کە نزیکەی نۆ هەزار کەس لە دوو بوومەلەرزە لە وڵاتی نیپال گیانیان لەدەست دا، ئەوکات زۆرێک لە خانووی ناوچەکان، پەرستگا و شوێنە مێژووییەکانی لەناوچوون، هەروەک تێچووی زیانە ئابوورییەکەی بە شەش ملیار دۆلار خەمڵێندرا.