بەشی ناوەوەی یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر. وێنە:964+
هەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە
ئەمساڵ 105 قوتابخانەی نوێ لە هەرێم دروستکراون
964+
ژووری هەواڵ
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 105 قوتابخانەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستکراون و زیاتر له 560 ژووری قوتابخانه و هۆڵی خوێندن زیادکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.11.2022، لە پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، لەبارەی دروستکردنی قوتابخانە لە پارێزگاکە بەڕێوەچوو.
له كۆبوونهوهكهدا، هەندێک ئامار خراوتەنەڕوو، وەزیری پەروەردە وتویەتی، تەنیا ئەمساڵ 105 قوتابخانەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستکراون و زیاتر له 560 ژووری قوتابخانه و هۆڵی خوێندن زیادکراون و زیاتر لە یەک هەزار قوتابخانهى دیکەش نۆژهنكراونەتەوە.
“لە سنووری پارێزگای هەولێر 13 قوتابخانهی نوێ دروستکراون و 25 قوتابخانەی دیكهش لە پلاندان کە بەم نزیکانە دەست بە دروستکردنیان بکرێت”، ئومێد خۆشناو وای وتووە.
بڕیار وایە، ژمارەیەک وەبەرهێن لە سەر ئەرکی خۆیان ژمارەیەک قوتابخانە لەناو شار و دەرەوەى شار لە سنووری پارێزگای هەولێر بەپێى ئەو نەخشە و کوالێتیهی دیارى کراوە دروستبکەن.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، “لیژنهیهكی هاوبهش لەلایەن پەیوەندیدارەکان پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتتێک لەوبارەیەوە هەبێت”.