هەردی سەلامی. وێنە : لە پۆستەری فیلمی ئالوودەوە
کلیپەکە ببینە
هەردی لە فیلمی ئالوودە بە کێ دەڵێت وەرە؟
+964
پەری ساڵح
هونەرمەند هەردی سەلامی گۆرانییەکی نوێی بە ناوی “وەرە” بڵاوکردەوە و چیرۆکی کلیپەکەشی لە فیلمی سینەمایی “ئالوودەوە” وەرگرتووە کە خۆی رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت.
بەرلە نزیکەی سێ ساڵ هەردی سەلامی لەگەڵ ژەنینی پیانۆ کۆپلەیەکی کورتی لە گۆرانی “وەرە” پێشکەشی هەوادارانی کرد و تەنیا ئەو کورتە ڤیدیۆیە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە سۆشیال میدیا، هەرچەندە لە کۆمێنت داواکاری زۆر بوو بۆ بڵاوکردنەوەی تەواوی گۆرانیەکە بەڵام بڵاونەکرایەوە.
گۆرانی وەرە لەلایەن هەردی سەلامی خۆیەوە هۆنراوە و موزیکی دانراوە و ئەفشین شوکری کاری ئەرێنجمێنتی بۆ کردووە، تەواوی کلیپەکەی لە فیلمی “ئالوودە” وەرگیراوە کە هەریەک لە شوان عەتوف و بەیان عوسمان و هەردی سەلامی رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن و ئێستا لە سینەماکانی کوردستاندا نمایش دەکرێت.
بڕیارە سبەینێش 3.11.2023 هەینی هەردی سەلامی کۆنسێرتێکی گەورە لە سلێمانی سازبکات لە هۆڵی سپی، لە پلانیشیدایە گۆرانییەکی نوێ بە ناوی “ئازار” پێشکەش بکات.
لێرەوە بینەری گۆرانی وەرە بن