هەردی سەلامی دەستی لە مەیلە کۆنەکەی هەڵنەگرتووە
964+
هونەرمەند هەردی سەلامی پێشتر خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکان بوو، بەڵام نۆ ساڵە شانۆگەری نەکردووە و ئێستا نیەتی لێ هێناوە بگەڕێتەوە بۆ سەر تەختی شانۆ و دواین کاریشی ساڵی 2014 بووە لە شانۆیی ساڵی سفری شوان کەریم.
هەردی سەلامی جارێک وەک گۆرانیبێژ و جارێک وەک ئەکتەر دەردەکەوێت جگە لە کاری دەرهێنان، بەڵام لای هەموو خەڵک بە گۆرانییە خۆشەکانی ناسراوە، دەشڵێت ناتوانێت خۆی یەکلابکاتەوە و واز لە یەکێکیان بهێنێت.
هاوکات وابڕیارە لە فیلمێکی سینەمایی نوێدا بەناوی “ئاڵوودە” لە جەژنی قورباندا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە شاشەی سینەماکانی کوردستان، کە لەگەڵ هەریەک لە ئەکتەران شوان عەتوف و بەیان عوسمان رۆڵ دەبینێت.