دووسبەی لە رێگەی وەکیلەکانەوە دابەشدەکرێت

لەهەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیانی دەکرێت بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکەن

فەرهاد حەسەن

لە هەڵەبجە بڕیاردراوە، کە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی غازی ماڵان بکرێت لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی دەکرێت بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکەن.

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ئاگاداری​ هاوڵاتیانی سنووری پارێزگاکە و ناحیەکانی دەوروبەری دەکاتەوە، کە سبەینێ لە سنووری پارێزگاکە غاز دابەش ناکرێت و رڕۆژی دووشەممە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت.

داواشی لە هاوڵاتیان کردووە، بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.