وێنەی خەڵوزکردن لە لایەن تۆمەتبارەکەوە. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
داربڕین قەدەغەیە
به تۆمه‌تی خه‌ڵوزكردن ده‌ستگیر كرا
ده‌ست به‌سه‌ر ژوورێكى پڕ له داری بڕاوەدا گیرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە سنوری قەزای ماوەت هاوڵاتیەك دەستگیر کرا، كه تۆمه‌تی دروستكردنی خه‌ڵوزی له‌سه‌ره.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بە تۆمەتی خەڵوزکرن هاوڵاتییەك لە لایەن ئاسایشی قەزای ماوەتەوە دەستگیر کرا و رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت کرا، هەروه‌ها دەست بەسەر بڕێك خەڵوزیشدا گیرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، له لایه‌ن بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەتەوە رێکاری یاسایی لە دژی هاوڵاتییه‌كه گیراوه‌بەر .
ئه‌م ماوه‌یه له زۆر شوێنی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی داربڕینه‌وه هاوڵاتییه‌كی زۆر ده‌ستگیر كراون و ده‌ست به‌سه‌ر باره داره‌كانیاندا گیراوه، چونكه به پێی یاسا بڕینه‌وه‌ی دار قه‌ده‌غه‌یه.