ئاوی زیاتر بە دانیشتوانەکەی دەدرێت
خەزانێکی ئاو بۆ گوندی ئۆمەرگومبەت دروست دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
خەزانێکی ئاوی 60 مەتر سێجایی بۆ گوندی ئۆمەرگومبەت لە ناحیەی سێگردکان دروست دەکرێت و بڕیارە مانگی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
خەزانەکە لە پلێتی گەلفەنایسی شەش ملیمەتری دروست کراوە و لە لایەن کۆمپانیای LBRـەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەکر فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناحییەی سێگردکان بە 964ـی وت، “بودجەکەی زیاتر لە 28 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە دروست دەکرێت”.
وتیشی، “گوندەکە پڕۆژەی ئاوی هەیە و پێویستیان بەو خەزانە بوو، ئێستا رۆژانە کاتژمێرێک ئاو بە دانیشتوانەکەی دەدرێت و دوای تەواوبوونی خەزانەکە رۆژانە کاتژمێر و نیوێک ئاویان پێدەدرێت”.
ئۆمەرگومبەت گوندێکی سەر بە ناحییەی سێگردکانە لە قەزای کۆیە و 70 ماڵی تێدا نیشتەجێن.