بەشێک لە کاروانی ئەو ئاوارانەی لە دهۆکەوە گەڕانەوە شەنگال - وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق.
لە زیقار و میسان و بەسڕە
گۆڕانی کەشوهەوا 10 هەزار خێزانی عێراقی ئاوارە کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لە میسان، بەسڕە و زیقاڕ 10 هەزار خێزان ئاوارەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوون.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لیژنەیەکیان پێکهێناوە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن.
عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، ئەو لیژنەیە دەستنیشانی ئەو خێزانانەش دەکات، کە بە هەمان هۆکار دەیانەوێت کۆچ بۆ پارێزگاکانی دیکە بکەن.
وتیشی، “لەناو ئەو خێزانانەی کۆچیان کردووە هەزار و 400 خێزانیان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی سەرەتایی هەبووە و بۆیان دابین کراوە”.
کاریگەری وشکەساڵی لەسەر عێراق بە رادەیەکە، بەپێی ئاماری وەزارەتی ژینگە، ساڵانە عێراق 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات.
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە، هۆکارەکانی وشکەساڵی لە عێراق بۆ کەمیی رێژەی بارانبارین و هاوکات بڕینی لقەکانی سەرچاوەی رووباری دیجلە لە لایەن ئێران و کەمبوونەوەی بەردانەوەی ئاوی فوڕات لە لایەن تورکیا دەگەڕێتەوە.