لە دەروازەی شارە

نزیکەی 15 ملیار دینار بۆ یەکتربڕی قەرەتۆغان دانراوە

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ چوو بۆ سەردانی پێگەی یەکتربڕی ژمارە 21ی قەرەتۆغان کە لە دەروازەی شارە و نزیکەی 15 ملیار دیناری پێویستە تا تەواو بکرێ.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێ، دیزاین و بودجەی پڕۆژەکە تەواو کراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بە کارەکە دەکات.

تێچووی خەمڵێنراوی پڕۆژەکە نزیکەی 15 ملیار دینارە و ماوەی جێبەجێکردنی 550 رۆژی رۆژمێرییە.

ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە بەشی سەرەوەی شەقامی کوردستان بە بەشی خوارەوەی شەقامی سلێمانی-عەربەت و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سائب ستی و ئەوین ستی دەبەستێتەوە.

هەروەها، پڕۆژەکە بە ڕۆدی ژمارە 6ی شەقامی 100 مەترییەوە دەبەسترێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت رۆڵێکی کاریگەر لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی هاتوچۆ و ئاسانکردنی جوڵەی هاوڵاتییان و شۆفێران لەو ناوچەیەدا ببینێت.

دیزاینی یەکتربڕی قەرەتۆغان؛

+964صورة من منصة (شبكة):