وێنەی ئەو یەکەیەی منداڵە چوار ساڵەکە لێی کەوتووەتە خوارەوە. وێنە:964+
لە دهۆک بووە
منداڵێک لە نهۆمی 10ی شوقەیەک کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
درەنگانی شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە لە یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆک لە نهۆمی 10 کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی دهۆک بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، دوێنی کاتژمێر 12:20 خولەکی شەو ئەو منداڵەیان هێنایە نەخۆشخانە، بەڵام ئەو کاتەی هێنرابوو لەرێگا گیانیلەدەستدابوو، دوای ئەوەی لە پزیشکی دادی رێکارەکانی پشکنینی بۆ کرا رادەستی خێزانەکەی کرایەوە.
یەکێک لە کەسوکاری منداڵەکە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “رووداوەکە کاتژمێر 11:50ی دوێنێ شەو روویدا، خانەوادەی منداڵەکە لە ناحیەی قەسرۆکەوە بە سەردانی لەو ماڵە بوون، منداڵە تەمەن چوار ساڵانەکەیان لە بالکۆنی شوقەکە کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا”.
هاوکات ئەوەشی وت، تەرمی منداڵەکە لە ناحیەی قەسرۆک بەخاک سپێردرا.