هۆکارەکەی چییە؟

جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرز بووەتەوە

ژووری هەواڵ

بەراورد بەکاتی داخستنی، ئەمڕۆ نرخی نەوت چەند سەنتێک بەرز بووەتەوە بەراورد بە دوێنێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 85 دۆلار و 25 سەنت بووە، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوت نرخی هەر بەرمیلێکی 85 دۆلار و دوو سەنت بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە 81 دۆلار و 11 سەنتە.

چاودێری بازاڕی وزە هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ کۆبونەوەی بانکە گەورەکانی جیهانی دەگەڕێننەوە لەم هەفتەیە، هاوکات پەرەسەندنەکانی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و چەکدارانی حەماس هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.