چیرۆکەکەی لای 964 ببینە

کچی ناو سندوقە پلاستیکییەکە ناوی ئیلاف بوو


کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکی (تسعین)ی کەرکوک باوکێک رۆژانە لە ناو سندوقێکی پلاسکۆ و بەسەر پایسکیلێکەوە، هاتوچۆ بە ئیلافی کچی دەکات بۆ قوتابخانە، ئەمڕۆ گرتەیەکی ئەو چیرۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، هەرزوو پەیامنێری 964 خۆی گەیاندە لای ئیلاف و خانەوادەکەی، ئەوان جگە لەوەی لە خانووی کرێدا دەژین، وەک باوکی باسی دەکات، “دۆخی داراییان باش نییە، بۆیە ناچارە خۆی رۆژانە بە پایسکیل هاتوچۆ بە کچەکەی بکات”.

ئەوان خانەوادەیەکی تورکمانی شارەکەن، دایکی ئیلاف ژیانی هاوژینی پێکهێناوەتەوە، ئێستا بە ئیلافەوە دوو منداڵ و دایک و باوکێک پێکەوە لە خانوویەکی کرێدا ژیانی خۆیان بەڕێدەکەن، باوکی ئیلاف بۆ ئەوەی کچەکەی بە قوتابخانەکەی بگەیەنێت، رۆژانە پێنج کیلۆمەتر بە پایسکیلەکەی دەبڕێت، پەیامنێری 964 قسەی زیاتری لەگەڵ خانەوادەکە کردووە، گرتە لەسەر دیمەنە ڤیدیۆییەکە بکە.