بەشێک لە خانووەکانی گوندی کۆری. فۆتۆ: حکومەتی هەرێم
سبەی سەردانی شارەوانی بکەن
شارەوانیی هەولێر ناوی 437 خاوەن زەوی گوندی کۆری بڵاوکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ لیستێکی دیکەی ناوی خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمانە قەرەبوو دەکرێنەوە.
شارەوانیی هەولێر ناوی 437 کەسی بڵاوکردووەتەوە و ئاگاداریان دەکاتەوە،دەتوانن سبەی دەستبکەن بە جێبەجێکردنی رێکارەکان بۆ وەرگرتنی قەربووی گوندی کۆری.
ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2023، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئەو 437 کەسە دەتوانن بەیانی رۆژی چوارشەممە 1.11.2023، سەردانی بەشی موڵکایەتی شارەوانی بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رێگەپێدان و دروستکردنی خانوو لە گوندی کۆری.
لیستەکە بە ژمارە 935 دەستپێدەکات و 1372 کۆتایی دێت.
گوندی كۆری له ساڵی 2014 به پێی رێككهوتنێكی نێوان حكومهتی ههرێم و كۆمپانیایهكی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسهر رووبهری ههزار و 592 دۆنم زەوی، بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوو لە پێنج ههزار و 304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی ههزار و 200 لەو خانووانە دابەش کران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.