دیمه‌نێك له به‌ڕێوه‌چوونى وۆڕكشۆپهكه.. وێنه: راگه‌یاندنى ئیداره‌ى راپه‌ڕین
"سنووره‌كه‌مان به‌ده‌ر نیه له‌و بابه‌ته"
“بازرگانیكردن به مرۆڤ” به‌رپرسانى ئیداره‌ى راپه‌ڕینى كۆكرده‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین بابه‌تى وۆڕكشۆپێك به ناوى “بازرگانیكردن به مرۆڤ” ته‌واوى به‌رپرسانى ئیدارى ئه‌و سنووره‌ى له هۆڵێكدا كۆكرده‌وه، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌یه‌ش ده‌ڵێت، سنووره‌كه‌مان له‌و بابه‌ته به‌ده‌ر نییه .
وۆرکشـۆپه‌كه لەلایەن رێكخراوى Seed Foundation كه رێكخراوێكی ناحكومییه و گرنگی به بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌دات، به‌هاوكارى رێكخراوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه‌كان له راپه‌ڕین، به‌ڕێوه‌چوو.
جگه له سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، قایمقامه‌كانى پشدەر و رانیه و ژمارەیەک لە دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرانی گشتیی پەروەردە، شارەوانییەکان و تەندروستی و ژمارەیەک لە بەڕێـوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری چەندین فەرمانگەى ئه‌م سنووره تێیدا ئامادەبوون .
هیوا قه‌ره‌نى، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، ئامانج لە رێکخستنی ئەو وۆڕکشۆپە ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوون و سەرنجە یاساییەکان بوو بۆ ئه‌م بابه‌ته و ئاڕاستەکردنیان بۆ خزمەتکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا لە سەرجەم چین و توێژەکان.
وتیشی “به قاچاغبردنى مرۆڤ و فرۆشتنى جه‌سته و به‌كارهێنانی، هەروەها سێكس به زۆره‌ملێ به‌شێكن له جۆره‌كانى بازرگانیكردن به مرۆڤ و سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕینیش به‌ده‌ر نییه له‌و حاڵه‌تانه”.
باسی له‌وه‌ش كرد، لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیان تایبه‌ت به‌م بابه‌ته له ئیداره‌كه‌یان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت كارابكرێته‌وه و میكانیزمی نوێى كاركردنى بۆ دابنێن.
“ده‌مانه‌وێت به هه‌موو لایه‌كمان چاره‌سه‌رى ئه‌و حاڵه‌تانه بكه‌ین و وا بكه‌ین رێژه‌ى بوونى ئه‌م بابه‌ته له كۆمه‌ڵگه كه‌مبكه‌ینه‌وه و نه‌یهێڵین” هیوا قه‌ره‌نى واى وت.