دیمه‌نى قوتابخانه‌یه‌كی سنوورى دوكان به داخراوى ... وێنه: 964+
په‌روه‌رده‌ى دوكان نامه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌نێرێت
بەشێک لە قوتابخانەکانى دوکان کرانەوە بەڵام دەست بەخوێندن نەکراوه‌تەوە
ژوورى هه‌واڵ
شه‌وى رابردوو نامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌ى له گرووپ چات نێردراوه، داواى لێكردوون كۆتایی به بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن بهێنن و ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت”.
ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكه‌وه دزه‌ى پێكراوه و بڵاوبووه‌ته‌وه و 964 یش په‌یوه‌ندی به مه‌هاباد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان كرد، ره‌تى نه‌كرده‌وه كه ئه‌وه نامه و په‌یامى ئه‌و نه‌بێت، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه بكات .
به پێی ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه، بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان داوای لە بەڕێوەبەری قونابخانەکان کردووه، مامۆستایانیان ئاگاداربکەنەوە ئەمڕۆ یەکشەممە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەست بەدەوام بکەنەوە، ئەگەرنا لە دوای دەوامنەکردنی رۆژی یەکشەممە و دووشەممە دۆخەکە دەگۆڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه “من به‌رپرسیارێتی كه‌س هه‌ڵناگرم و ئێوه‌ش خۆتان به‌رپرسن له هه‌ڵگرتنی یان هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتی”.
964 گەڕانێکی مەیدانی بۆ زۆربەی قوتابخانەکانی ناوەندی قەزای دوکان كرد، ده‌ركه‌وت چەند قوتابخانەیەک دەرگاکانیان داخرابوو و ژمارەیەکی تریشیان تەنیا بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکانیان لە قوتابخانەکان بوون.
له قوتابخانه‌كانى سنوورى قه‌زاى دوكان، تەنیا کتێب دراوە بە قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی و هیچ وانەیەکیش نەخوێندراوە.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایه‌تی پەروەردەی دوکان، 12 باخچەی ساوایان و 86 قوتابخانەی بنەڕەتی و 18 قوتابخانەی ئامادەیی له سنوورى قه‌زاى دوكان بوونیان هەیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن