گەڕەکەکەی تۆ دەگرێتەوە؟
سبەی لەناو شاری سلێمانی نەوت دابەشکدەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
سبەی شەممە 28.10.2023، لەناو شاری سلێمانی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی و پێنج گەڕەک وەریدەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی شەممە لەنا وشاری سلێمانی لە بنکەکانی حەوت و هەشت، نەوت دابەشدەکرێت.
ئەو بنکانە پێکدێن لە گەڕەکەکانی وڵوبە، شێخ عەباس، بەشێک لە قڕگە و چوار چرا.
تا ئێستا نزیکەی 204 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە
تا ئێستا بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان بەشەنەوتیان بەسەردا دابەش کراوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت: لە ماوەی 10 رۆژدا بڕی 40 ملیۆن و 787 هەزار لیتر نەوت بەسەر ماڵاندا دابەش کراون لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.
لەو بڕە نەوتەی دابەشکراوە 203 هەزار و 935 ماڵ سوودمەدن بوون و ناوتیان وەرگرتووە، هەرماڵێک بڕی 200 لیتریان وەرگرتووە و پرۆسەی دابەشکردنەکە لە چاو ساڵانی پێشوو خێراتر بووە.