پیاوێکی بەتەمەن لە زێی گەورە خنکا و تەرمەکەی دۆزرایەوە

964+

پەری ساڵح

پیاوێکی بەتەمەن لە زێی گەورە لە نزیک پردی نوێی خەبات خنکا، دواتر لەلایەن تیمی ژێر ئاوی خەباتەوە تەرمەکەی دەرهێندرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەرگری شارستانی هەولێر، کاتژمێر 06.15ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ رێکەوتی 6ی ئابی 2026 لە رووداوێکی خنکان ئاگادارکراونەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانراوە بە خێرایی تەرمی هاوڵاتییەکە لە ئاوەکە دەربهێنن.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو پیاوە نەزانراوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.