بریندارەکان رەوانەی سلێمانی کراون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان ناحیەی شۆڕش – سەنگاو چوار کەس بریندار بوون.

لەو رووداوەدا چوار کەس برینداربوون و دوانیان برینەکەیان سەختە و هەرچواریان هاوڵاتی چەمچەماڵن و تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 22 ساڵە.

شۆڕش ساڵح جاف رێپێدراوی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964 وت، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری دێر پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆز قەمەرە روویداوە، پیکابە دێرەکە لە چەمچەماڵەوە بەرەو ناحیەی سەنگاو رۆیشتووەو قەمەرە کرۆزەکە لەناحیەی سەنگاو گەڕاوەتەوە بۆچەمچەماڵ.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی رێگاکە یەکسایدە، پیکابەکە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و بووه هۆکاری رووداوە هاتوچۆکە لە بەرامبەر گوندی قەرەتامۆر، لە ئەنجامی رووداوەکە چوار هاوڵاتی بریندارن، یەکێکیان ژنە و سێ کەسی دیکە لە رەگەزی نێرن

سەرچاوەیەک لە تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، چوار کەس بریندار بوون و سیان لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری باشتر، دوو لە بریندارە پیاوەکان حاڵیان باش نەبووە و بەبێ هۆشی رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ژنەکەش بە هامان شێوە برینی سەختە بەڵام لە پیاوەکان باشترە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی