رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە

هشتا بڕیاری کەمبوونەوەی نرخی کارەبای پریپەید جێبەجێ نەکراوە

964+

پێشەوا محەمەد

35 رۆژە بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای پریپەید دراوە، بەڵام تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەرپرسێکی کارەبا دەڵێت، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوە.

وەزارەتی کارەبا لە 21.9.2023 بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کیلۆواتێک کارەبای پریپەیدی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ 100 دینار کەمکردەوە، لە کاتێکدا پێشتر بە 156 دینار دیاری کرابوو.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، “وەزارەتی کارەبا پێشنیاری کەمکردنەوەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز کردووەتەوە، بەڵام وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران نەگەڕاوەتەوە بۆیە کەمبوونەوەی نرخەکە جێبەجێ نەکراوە”.

بە پێی زانیارییەکانی بەردەست 964، کە لە وەزارەتی کارەباوە وەریگرتووە، کارەبای نزیکەی 50 هەزار یەکە لە پڕۆژە های کۆستەکانی نیشتەجێبووندا بە پریپەید کراوە.

“پێشتر هەر کیلۆواتێک کارەبا لەو پڕۆژانەدا بە 18 دینار بوو، کە بوو بە پریپەید نرخکەی چووە 156 دینار و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە، بۆیە وەزارەت پێداچوونەوەی پێدا کرد و نرخەکەی دابەزاند بۆ 100 دینار”، ئەوەش قسەی سیروان محەمەدە.

سەرۆکی لیژنەی پریپەید: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبا دەکە...

سەرۆکی لیژنەی پریپەید: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبا دەکەین