پرۆژەیەکی تەواونەکراوی نیشتەجێبوون - وێنە: 964
هێشتا کات ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم
فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون گەیشتە نزیکەی 22 هەزار
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، دواین ئاماری ئەو خێزانە کرێنشین و کەمدەرامەتانەی بڵاوکردەوە، کە فۆڕمیان بۆ وەرگرتی یەکەی نیشتەجێبوون پڕکردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.10.2023، مەریوان حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە 964ـی راگەیاند، ژمارەی ئەو خێزانانەی فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونیان پڕکردوەتەوە گەیشتوەتە 21 هەزار و 791 خێزان.
دەشڵێت، “پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاوەکو رۆژی 1.12.2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکارییەکەی لە رێگەی هەژماری تایبەت بە خۆی بەردەوام تا بەردەستبوونی سیستمی ناوبراو، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە”.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکرێت لەم لینکانەوە داواکاریەکانتان پێشکەش بکەن:
https://kamdaramet.com/
https://residential.emocah.com/
https://kamdaramet.com/
لە ریکەوتی 8.10.2023، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لینکی فۆڕمی دابەشکردنی 9000 یەکەی نیشتەجێبوونی کارا کرد.