وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌سه‌ر كێشه‌ى كاره‌باى قه‌ڵادزێ هاته‌ده‌نگ

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى كاره‌با بڵاویكردووه‌، تیمه‌كانیان له‌ كاره‌باى راپه‌ڕین سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌بان له‌ قه‌ڵادزێ.

ده‌شڵێت “چاوەڕوانین لە ماوەیەکی نزیکدا گرفتەکە چارەسەر بکرێت و پێدانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە”.

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌هۆى شۆرتێكى كاره‌باوه‌،‌ گرفت لە هێڵی  132KV  لە دەروازەی وێستگەی  132KV  قەڵادزێ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ کارەبای ته‌واوى دەڤەری پشدەر به‌ گوند و ناحییه‌كانییه‌وه‌ بە تەواوی پچڕاوە.

هه‌ر به‌هۆى پچڕانى كاره‌باكه‌ش پڕۆژه‌ى ئاوى “خاس”یش له‌كاركه‌وت و تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ ئاوى پاك بدرێته‌ هاوبه‌شانى ئاو له‌ ناو قه‌ڵادزێ.