سەنتەری قەڵادزێ _ وێنە: 964
قه‌ڵادزێ شه‌وێكی بێ كاره‌باى به‌ڕێكرد و ئه‌مڕۆ ئاویشی نابێت
محەمەد عەلی – پشدەر
شه‌وى رابردوو به‌هۆى شۆرتێكی كاره‌باوه ته‌واوى قه‌زاى پشده‌ر به گوند‌و ناحییه‌كانییه‌وه به‌تاریكی ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ڕێكردووه.
عەلی مەحەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا لە پشدەر ئه‌وه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه‌و ئاشكراشی كرد، شۆرته‌كه له لاینى 132ـى قه‌ڵادزێ روویداوه.
وتیشی : لەهەوڵی چارەسەرکردنی داین و هەوڵدەدەین بەزووترین کات چارەسەری بکەین “.
هه‌ر بەهۆی پچڕانی کارەباكه‌وه پڕۆژەی ئاوی پشدەریش پەکی کەوت و تائێستاش چاكنه‌كراوه‌ته‌وه.
مارف مەحمود بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە 964ـى وت، لەشەوەوە ئاگاداربوون کە کارەبای پڕۆژەکەیان پچڕاوە و لەکارکەوتووە، چونكه پڕۆژەکە لەسەر کارەبای نیشتیمانی کاردەکات.
وتیشی “لە ئێستادا ئاو دابەش کردن لە قەڵادزێ وەستاوە، به‌ڵام هەرکات کارەبا گەڕایەوە راستەوخۆ پڕۆژەکە دەست دەکاتەوە بە کارکردن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن