تیمێكی شێوه‌كارى ئاژه‌ڵ و باڵنده له‌ناو هه‌ولێر بڵاوده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی شێوه‌كارى له باخچه‌و پاڕكه‌كانى هه‌ولێر، به‌شێكی شه‌قام و پاڕكه‌كانیان به‌شێوه‌ى جیاجیاى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان رازاندووه‌ته‌وه و پلانیشیان وایه كه ئه‌و كاره‌یان ته‌واوى هه‌ولێر بگرێته‌وه.
تیمساح، مه‌ڕ، گوێدرێژ، ئاسك و باڵنده‌ى جیاجیا، له‌و جۆره شێوانه‌ن كه تا ئێستا تیمه شێوه‌كارییه‌كه له ناو باخچه و سه‌رشه‌قامه‌كانى هه‌ولێر دروستیان كردوون.
رێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى باخچه و پاڕكه‌كانى هه‌ولێر به 964ـى وت، له‌ناو هه‌ولێردا تا ئێستا 170 شێوه‌ى جیاجیاى ئاژه‌ڵ و باڵنده دروست كراون و پلاتیشیان وایه ته‌واوى باخچه و پاركه‌كان ئه‌و شێوانه‌ى لێ دروست بكرێت.
وتیشی “تیمه شێوه‌كارییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان هونره‌مه‌ندى شێوه‌كاریین و به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، به‌پێی تایبه‌تمه‌ندى شوێنى پاڕك و باخچه و دوورگه‌ناوه‌ندییه‌كان، شێوه‌كان دروستده‌كرێت.