دیمەنی بەشێکی ئاوەڕۆکە - وێنە: پەیجی شارەوانیی سلێمانی لە فەیسبووک
دەمێک بوو چاوەڕێ بوون
ئاوەڕۆیەکی سندووقی بۆ گەڕەکی شەشەکانی تاڤگە دروست دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
ئاوەڕۆیەکی سندووقی بۆ گەڕەکی شەشەکانی تاڤگە دروست دەکرێت و 10%ـی کارەکانی تەواو بووە.
پێشتر ئەو گەڕەکە ئاوەڕۆی نەبووە و سەرجەم ئاوەڕۆی ماڵانیش بە جۆگەلەیەکدا دەڕۆیشت.
ئاوەڕۆکە دوو مەتر و نیو پانە و دوو مەتریش بەرزە و درێژییەکەشی 680 مەترە.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ماوەیەکی زۆر بوو دانیشتوانی شەشەکانی تاڤگە داواکاری دروستکردنی ئەو ئاوەڕۆیەیان هەبووە.
وتیشی، “بڕی 869 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیار وایە لە ماوەی 360 رۆژدا تەواو بکرێت”.