لە گەشتی هەواڵەکانەوە

هەمەڕی سەربازی لە رەحیماوە بڵاوی پێکرا و ناوتۆمارکردن بۆ حەج کۆتایی دێت

964+

ژووری هەواڵ

جارێکی دیکە هەمەڕی سەربازی لە گەڕەکی رەحیماوە بڵاوەی پێکراوە، لە لایەکی دیکەشەوە دژە تیرۆری عێراقی و چەکدارانی داعش رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە,ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی ئەیلولی رابردوو، جارێکی دیکە هەمەڕی سەربازی سەر بە سوپای عیراق لە گەڕەکی رەحیماوە بڵاوەی پێکراوە،.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دوا رۆژی تۆمارکردنی پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیانی دیاریی کرد و دوا وادەش رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەیە.

کۆکردنەوەی سەگە بەڕەڵاکانی هەولێر بەردەوامە و لە رێگەی دوو تیمەوە رحژانە لە چیندین گەڕک و شەقام بە دوایانەوەن و بە حەبل دەیانگرن و دەیانگوازنەوە بۆ شێڵتەری سەگ.