کارگەیەکى گەڕۆک تەماتەکان دەگوشێت
لە رۆژئاوا وەرزی دروستکردنی دۆشاوی تەماتەیە
964+
گەرناس مەعۆ- عاموودا
لە رۆژئاواى کوردستان وەرزى پێگەشتنى تەماتەیە و خەڵکى ناوچەکەش دەستیان کردووە بە دروستکردنى دۆشاوى تەماتە.
لەم وەرزەدا، حەمودا حاج دەروێش، بە ئامێرێکی تایبەتی گەڕۆک بۆ گوشینی تەماتە، لە شارۆچکەی عاموودا ماڵەوماڵ دەگەڕێت و کاری ئاسانکردنی پڕۆسەکە بۆ هاوڵاتییان دەکات و تەماتەکانیان بۆ دەگوشێت.
تەماتەکان دوای ئەوەی لەلایەن ئامێرەکەی حەموداوە دەگوشرێن و دەپاڵێورێن، ئاوەکەی دەکرێتە ناو سینییە گەورەکان و لەبەر هەتاو هەڵدەخرێت.
دوای چەند رۆژێک لەبەر تیشکی خۆر و کاتێک بە تەواوی خەست بووەوە، دەکرێتە ناو شووشەوە و وەک دۆشاوی تەماتەی رەسەن بۆ وەرزی زستان کۆگا دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح