بزانە داشکاندنەکە چەندە؟

هێڵی ئاسمانی ئەردەن داشکاندن بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنی لە کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە و وتویانە، لە گەشتەکانیاندا داشکاندن بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەکەن.

پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بڕیارەکە بەجۆرێکە کە هەر فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەتوانێت سوودمەند بێت لە داشکاندنی 10٪ بۆ هەر جۆرە گەشتێک کە لە رێگەی هێڵی ئاسمانی ئوردن ئەنجامیدەدات.

عەبدوڵا ئەلزەیود، بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنیی، لە کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەو هەواڵەی ئاشکرا کردووە.

هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئوردنی، کە بە “رۆیاڵ جۆردەن” ناسراوە، لە ساڵی 2017 گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان راگرت و دوای پێنج مانگ گەشتەکانی دەستپێکردەوە.

نرخی گەشتکردنی هەردوو سەر، لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بۆ ئوردن نزیکەی 700 دۆلارە.