لە دەروازەی قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا – وێنە؛ نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ
دوو کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون
لە قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
شۆڕش قادری
لەدەروازەی قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا، دوو کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ چەند وێنەیەکی ساتی گەیاندنی بریندارەکانی ئەو رووداوەی بۆ نەخۆشخانەکە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار بریندار گەیەندرانە فریاکەوتنی قەڵادزێ، کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەدەروازەی شار روویدابوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە، دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکێشیان بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی سلێمانی کراوە، ئەوە دیکەش تووشی خوێنبەربوون بووە و هەر لەوێ نەشتەرگەری بۆ کراوە.
تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی ئەو کەسانەی تووشی ئەو کارەساتە بوون، نەزانراوە.