دوو پاس پێکیاندادا

12 زیارەتکاری عێراقی لە ئێران برینداربوون

شۆڕش قادری

لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران دوو پاسی هەڵگری زیارەتکارانی عێراقی پێکیاندادا و 12 کەس برینداربوون.

میدیای ئێران ڤیدیۆی رووداوە هاتوچۆکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لە سەر رێگای سەبزەوار سەربە پارێزگای خوراسان، دوو پاس کە هەڵگری زیارەتکارانی عێراقی بوون، پێکیانداداوە و لە رووداوەکەدا 12 کەس برینداربوون کە برینی 10 کەسیان سووکە و تەنیا دوو کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

چوونی ئەو زیارەتکارانە بۆ ئێران، هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە مەشهەد و کردنەوەی دەرگای شوێنەکە وەک مەزارگەیەک بۆ زیارەتکاران.