سز و ئامادەکران بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو
بەرگری شارستانی هەرێم خولی رزگارکردن لە “ئاو و لافاو”ی کۆتایی پێهێنا
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی سلێمانی چەند دیمەنێکی جیاوازی تیمەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستانن کە خولی رزگارکردنیان لە ئاو و لافاو تەواوکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێک، ئەم تیمانە لە ژێر سەرپەرشتی ئەفسەرانی پسپۆڕ، قۆناغی چوارەمی خولی راهێنانی شێوازی رزگارکردن لە ئاو و لافاو تەواو کردووە کە بۆ سەرجەم تیمەکانی مەلەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لە هەرێمی کوردستان رێکخرابوو.
دەڵێت، لەم خولەدا، کارمەندان لەسەر پێشکەوتووترین تەکنیکە نوێکانی سەردەم و شێوازەکانی پاراستنی هاوڵاتیان لە ئاوی پێچ ڕاهێنانیان پێکراوە، ئامانجیش لەم راهێنانە بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و ئامادەیی تیمەکانمانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و رووداوێکی نەخوازراو لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.