نرخی نەوت جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کردەوە
سەروو 76 دۆلارە
نرخی نەوت دیسان سەربەرەوخوارە
شۆڕش قادری
دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەربەرەوخوار بووەتەوە و هەر بەرمیلێک لە سەروو 76 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 11.7.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76.01 دۆلار دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە یەک دوو رۆژی رابردوو بەڕێژەی 0.38٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 71 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بە رێژەی 0.93٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە سویسڕا بەڕێوەبچێت و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوی ئێران دەچێتە عومان.