قایمقام: ناو بازاڕ رێکدەخەینەوە
کاسبکارانی کەرکوک: قایمقام نایەڵێت کار بکەین
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
كاسبكارانی سه‌ر پرده‌كه‌ی به‌رده‌م قه‌ڵای كه‌ركوك گردبوونه‌وه و داوا ده‌كه‌ن رێگرییان لێنه‌كرێت بۆ كاركردن، له به‌رامبه‌ردا قایمقامی كه‌ركوك ده‌ڵێت، خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕین و خه‌ڵك گله‌یی له نه‌بوونی رێگه‌ی هاتوچۆ هه‌یه.
كاسبكارانی كه‌ركوك، ئه‌وانه‌ی له بازاڕی سه‌رپردی به‌رامبه‌ر قه‌ڵا مێز و عاره‌بانه‌یان هه‌یه، ئه‌مرۆ گردبوونه‌وه، كه ماوەی دوو هەفتەیە رێگرییان لێده‌كرێت كار بكه‌ن.
دوو هەفتە بەر لە ئێستا، لیژنەی زیادەڕۆیی سەر بە قایمقامیەتی کەرکوک دەستیان کرد بە هەڵمەتی رێکخستنەوەی بازاڕەکانی ناو شارەکە و یەکێک لەو بازاڕانە بازاڕی سەر پردەکەی نزیک قەڵای کەرکوکە، تێدا ژمارەیەک عارەبانەی کاسبکاران لادران، کە به قسه‌ی قایمقامیه‌ت بوونه‌ته ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان.
کاسبکار لەتیف عەلی بە 964 ـی وت، “ژمارەمان زیاتر لە دووسەد کاسبکاره و ماوەی دوو هەفتەیە کارمان نەکردووە، لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردووه‌وه له بازاڕه‌كه كار ده‌كه‌ین و کێشەمان نەبووە، بەڵام ئێستا رۆژانە رێگریمان لێ دەکەن بژێوی ژیانی رۆژانەمان دابین بكه‌ین”.
فەلاح یایچی، قایمقامی کەرکوک بە 964ی وت، “کاری ئێمە رێکخستنەوەی ناو شارە، چەندان جار لە رێگه‌ی هێڵی گەرم و بەرنامەی کەناڵەکانه‌وه هاوڵاتیان گلەیی دەکەن، کە رێگەی هاتوچۆیان نییە لەو بازارە و هەروەها بە داخەوە هەندێک لە دوکاندارەکانیش بەردەم دوکانەکانی خۆیان بە کرێ بە خاوه‌ن عارەبانەكان دابوو، بۆیه ئەو ئاستەنگییە دروست بووە و ئێمەش ناچارین رێکی بخەینەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا