پێستی ئاژەڵ پارە دەکات؛ هەر پێستێک بە پێنج هەزارە

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

سەبارەت بە قوربانی کردن و ئاژەڵان، تەنها مامەڵەکردن نییە بە گۆشتەکەی بەڵکو کڕین و فرۆشتن بە پێستی ئاژەڵان لە پشت مەیدانە ئەنجامدەدەرێت.
یەکێک لەو کەسانەی مامەڵە بە پیستەی ئاژەڵ دەکات قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت:”پێستی ئاژەڵی نێر باشترە لە مێیە”، هەندێک لە هاوڵاتیان پیتسەکە فڕیدەدەن و هەندێکی دیکەشیان دەیفرۆشنەوە.
بە وتەی ئەو کڕیارە، مامەڵەی پیستەکە لە پشتی مەیدانی ئاژەڵان دەکرێت، هەندێکیان بە چوار هەزار و هەندێکیان بە پێنج هەزارە.
ئەو کڕیارە ئاماژەی بەوەشکرد، پیستەکە دەبێت هەڵبگیرێت تا خراپ نەبێت، تا بتوانی سوودی لێ ببینرێت و بەکاربهێنرێت.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون