سووتانی شاشەی ئایفۆن 15 چارەسەر کرا
+964
ئەحمەد عەبدوڵا
گۆڤاری Forbes دەڵێت، لەگەڵ وەشانی iOS 17.1 کێشەی تێکچوونی پیکسڵ و دوو رەنگی شاشەی ئایفۆن چاککراوە.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 کێشەیان لەگەڵ دوو رەنگی وتێکچوونی پیکسڵەکانی شاشەی مۆبایلەکەیان هەبوو بە تایبەتی لە جۆری Pro max.
964 دەزانێت بوونی ئەو جۆرە کێشەیە بە سووتانی شاشە ناسراوە و لە سەرەتای تەمەنی مۆبایلدا ئاسایی نییە.
ئایفۆن 15 رووبەرووی رەخنەی زۆر بووەتەوە بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک تێیدا، پێش هاتنی ئەم وەشانە نوێیەی iOS 17.1 کێشەی گەرمبوونی هەبوو بەڵام ئەویش چارەسەر کرا.