لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
ژمارەی جێگرەوە دانراوە
هێڵی 106ـی ئاسایش رادەوەستێت
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسیایشی سلێمانی بڵاوی کردەوە، کە ئەمشەو بۆ ماوەی چوار کاتژمێر هێڵی گەرمی ئاسایش 106 رادەوەستێت.
ئاسایش دەڵێت: لە کاتژمێر 12:00 ئەمشە و تا کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیان بە هۆکارێکی تەکنیکی رادەوستێت و دەتوانن لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07718193333.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەک لە هێڵە گەرمەکانی 104ـی پۆلیسی فریاکەوتن و هێڵی گەرمی 115ـی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر و لە هەمانکاتدا لەکار دەکەون.
بەرگری شارستانی دەڵێت لە ماوەی ئەو چوار کاتژمێرە پەیوەندی بکەن بە ژمارە 100 و پۆلیس دەڵێت، پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105، سەنتەری رێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە 100 و ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە 0533193148”.