دانیشتوویەکی قەزای شێخان ٥٢ ساڵە بەرگدوورە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

دانیشتوویەکی قەزای شێخان لە دهۆک نزیکەی ٥٢ ساڵە بەرگدوورە، بەهۆی ئەزموونی زۆریەوە جلوبەرگەکانی خواستێکی زۆریان لەسەرە.

یونس عەبدولعەزیز خەیات، بە زۆری جلوبەرگی کوردەوارییانە دەدورێت، ئەو پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و منداڵەکانیشی فێرکردووە.

یونس عەبدولعەزیز خەیات بە 964+ی وت، خەڵک بە زۆری داوای جلوبەرگی کوردی لە جۆرەکانی شەلو شەبک و خاک دەکەن و ئەو جۆرانە خواستێکی زۆریان لەسەرە لە دەڤەری بادینان.

“لە ساڵی ١٩٥٠ لەگەڵ باوکم دەستمان کرد بە کاری بەرگدووری، تا ساڵی ١٩٧٠ کارمان کردووە، دواتر کە باوکم کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٩٧١ خۆم دەستم بە کاری بەرگدووری کرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامین،” یونس عەبدولعەزیز خەیات وای وت.

لە ئێستادا منداڵەکانی فێری کاری بەرگدووری بوون و لەگەڵ خۆیدا دەستیان کردووە بەم کارە و ئەوانیش جلی کوردی دەدورن.

یونس عەبدولعەزیز خەیات دەشڵێت، ئەو قوماشانەی کە بۆ دوورین بەکاریان دەهێنن بەزۆری لە وڵاتەکانی هیندستان، چین، ئێران و ئەمریکاوە هاوردە دەکرێن.

قه‌زای‌ شێخان به‌ دووری‌ ٤٩ كیلۆمەتر ده‌كه‌وێته‌ به‌شی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ دهۆك، ژمارەى دانیشتووانى ئەم قەزایە بە پێی مەزندەى ساڵى ٢٠١٨ى دەستەى ئامارى هەرێم ١٦٣ هەزار و ٥٠٠ کەس بووە.